هەكاری: دەگەینە ئەو ئامانجەی بڕیارمان لەپێناوی داوە.. كۆمەڵگای نێودەڵەتی بە زمانێكی جیاواز قسەدەكات

ههولێر-KDP.info- سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بهیت نههرهین دەڵێ، نە ئەوبڕیارانەی بەغداو نە هیچ هەڕەشەیهك ساردمان ناكاتەووە و بەردەوامین لە هەوڵەكانمان بۆ سەربەخۆیی.
(رۆمیۆ ههكاری) بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "پێشبینی ئەوەمان كردبوو لایەنە حكوومی و حزبییەكانی عێراق هەڕەشە و بڕیاری سەیر سەیر بدەن لە دژی هەرێم، بەڵام خۆ پرۆسەی سەربەخۆیی هێندە گەورەیە هەركەسی بچێتە ژێرباری ناتوانێ پاشتگەز بێتەوە، چونكە ئەمە پێوەستە بە داهاتوومان. هەرچەندە بەغدا هەڕەشدەكات و بڕیارمان لە دژ دەردەكات، بەڵام دڵنیام بەبێ زیانی گەورە دەگەینە ئەو ئامانجەی بڕیارمان لەپێناوی داوەو هەرگیز پاشتگەز نابینەوە لەو رێیەی كە گرتوومانە."
(هەكاری) گوتیشی، "بڕیارەكانی ئێستای بەغدا و بڕیارەكانی سەردەمی (مالیكی) هەمووی تایفی بوونە، ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دانیشتنەكانی بە یاساییانە بەڕێوە نەبردووە و لەوێشدا هەر مەزەب و تایفە رۆڵی بینیوە، چونكە هەرچی بیانەوێت بە زۆرینە بەڕێی دەكەن."
سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بهیت نههرهین دهشڵێ، "هیوادارم جارێكی تر عێراق تووشی شەڕو خوێن نەبێت، بەڵام تا سیاسیەكانی عێراق بەو شێوەیە بیربكەنەووە و بڕیار بدەن عێراق رۆژی رون نابینێت."
(رۆمیۆ ههكاری) زیاتر گوتی، "نە ئەو بڕیارانەی بەغدا و نە هیچ هەڕەشەیهك ساردمان ناكاتەوە و بەردەوامین لە هەوڵەكانمان بۆ سەربەخۆیی و بڕیاریشمان داووە و دەبێ بەرگەی هەموو بڕیار و هەلومەرجێك بگرین."
سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بهیت نههرهین گوتیشی، "لە ئێستادا كۆمەڵگای نێودەڵەتی هەڵسوكەوتی گۆڕاوە و بە زمانێكی جیاواز لەپێش ئەنجامدانی ریفراندۆم قسەدەكات و زیاتر پشتی رای خەڵكی كوردستانیان گرتووە."
سەرباز واحد




