ڕاپرسیی كوردستان تاوتوو ده‌كه‌ن.. له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسای عه‌بادی ده‌چێته پاریس

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا(ئیمانوێل ماكڕۆن) ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق(عه‌بادی) داواكه‌ی (ماكڕۆنی)ی قه‌بووڵ كردووه بۆ چوونه پاریس له رۆژی 5-10-2017، كه مه‌به‌ست لێی قسه‌كردنه له‌سه‌ر ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان.
(ئیمانوێل ماكڕۆن) پێشتر ده‌ستپێشخه‌ری كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی نێوه‌دنگیری بكات به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی گرژیی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا، كه به هۆی ئه‌نجامدانی راپرسییه‌كه‌ی كوردستانه‌وه دروست بووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا كه به‌ره‌نجامی پێوه‌ندیێكی ته‌له‌فونییه له‌گه‌ڵ (عه‌بادی)، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێ، (ماكڕۆن) داوای له (عه‌بادی) كردووه تا سه‌ردانی پاریس بكات و هانی هه‌ولێر و به‌عدای داوه، كاری له‌پێشینه‌یان شكاندنی داعش و گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بێ بۆ عێراق. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، ''نابێ دۆخه‌كه گرژی تێ بكه‌وێ.''




