٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانیەکان مەترسی بۆسەر ژیانی نەخۆشانی شێرپەنجە دروستکردووە

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- بەپێی ئامارێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، نزیکەی پەنجا نەخۆشی شێرپەنجە بەھۆی بڕیاری بەغدا بۆ داخستنی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان ناتوانن سەردانی نەخۆشخانەکانی تورکیا بکەن بۆ پشکنین، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێریش ده‌ڵێ، بڕیارەکەی بەغدا کاریگەری لەسەر لایەنی مرۆڤی ھەیە.
 
داخستنی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان بەڕووی جیھانی دەرەوەدا، لەڕووی مرۆڤایەتیەوە پێچەوانەی یاسایە و ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتی سڤیل رۆژانە لە ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی جیا جیا گەشت دەکەن و بەپێی رێكکەوتنی شیکاگۆش عێراق سەرپێچی یاسا نێودەوڵەتیەکانی کوردووە.
 
وەک گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لەڕووی کەرتی تەندروستیەوە دوو جۆر نەخۆش لەھەرێمی کوردستان گەشت بۆ وڵاتانی دەرەوە دەکەن و پێویستیان بەچارەسەرکردنە، یەکێک لەوانەش ئەو ھاووڵاتیانەی لەڕووی تەندروستیەوە پێویستیان بەچارەسەرکردن و پشکنین ھەیە سەردانی نەخۆشخانە و نۆرینگەکانی وڵاتانی دەوروبەری بیانی دەکەن پێیان دەگوترێت گەشتیاری تەندروستی واتە گەشتیارن، بەڵام بۆ مەبەستی پشکنین دەچنە وڵاتانی دەرەوە، ئەوانە بەخواستی خۆیان و لەسەر ئەرک و خەرجی خۆیان سەردانی نەخۆشخانەکانی دەرەوە دەکەن، بەپێی یاساش ھەر نەخۆشێک ئازادە و مافی چارەسەرکردنی ھەیە لەھەر شوێنێکی جیھان بۆی دابینبکرێت.
 
بریندارانی شەڕی داعش و کارەساتی کیمیا بارانی ھەڵەبجە و نەخۆشی شێرپەنجەش لەو نەخۆشانەن پێویستیان بە دەرەوە ھەیە، گوتەبێژی تەندروستی ھەولێر لەوبارەیەوە زانیاری زیاتری داو گوتی، "ساڵانە چەندین نەخۆش و بریندار ھەیە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستیەوە رەوانەی دەرەوە دەکرێن، بەتایبەتی بۆ وڵاتی تورکیا، بۆ نموونە ئەو بریندارانەی شەڕی داعش کە زیاتر پێشمەرگەن و بۆ چارەسەرکردن ژمارەیەک بەرچاو لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە رەوانەی تورکیا و وڵاتانی دیکەش کراون، ھەروەھا بریندارانی چەکی کیمیایی پارێزگای ھەڵەبجەش پێویستیان بە دەرەوە ھەیە، لەبەر ئەوەش گرتنی فڕۆکەخانە کاریگەری لەسەر ناردنی نەخۆش و بریندار ھەیە پێش ھەموو کەسێک بۆ دەرەوە، واتە رووە مرۆڤایەتیەکە لەبەر چاو نەگیراوە لەلایەن دەسه‌ڵاتدارانی بەغدا لە داخستنی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان، مانگانە بۆ ئاوارە و نەخۆشخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان وڵاتانی کۆمەک بەخش چەندین تەن دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی دەگەیەننە فڕۆکەخانەکانی ھەرێم و سوودی بۆ ھاوڵاتیان ھەیە.
 
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر، مانگانە ژمارەیەک نەخۆشی شێرپەنجە لەسەر خەرجی سندوقی شێرپەنجە بۆ پشکنین رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن و ئەگەر فڕۆکەخانە دابخرێت مەترسی بۆسەر ژیانیان ھەیە، (فاخر کرمانجی) لەبارەی ئەو نەخۆشانەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "راستە ئێمە ناوە ناوە وەجبەیەکی نەخۆشانی شێرپەنجە رەوانەی تورکیا دەکەین، بۆ رۆژی شەممەش وەجبەیەک ئامادەکراوە بۆ ئەوەی لە تورکیا پشکنینی خوێنیان بۆ بکرێت، ھەرجارێکیش رەوانەبکرێن ژمارەی نزیکەی پەنجا نەخۆشدەبێت، بەھۆی  نەبوونی ھێڵە ئاسمانیەکان گەشتی ئەمجارە ناتوانین ڕەوانە بکەین.
 
 
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار