٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان لەسەر ئەو بڕیارانەی لەلایەن پەرلەمانی عێراوە دراون كۆدەبێتەوە و هەموو ئەو بڕیارانەی دراون ڕەتیان دەكاتەوە، چونكە  ئەو بڕیارانە لە دەرەوەی دەستوور و یاسانە.
 
(باپیر كامەلا) سەرۆكی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "رۆژی پێنج شەممە سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆبوونەوە، بە ئامادەبوونی نوێنەری لیژنەی یاسایی، بڕیاردرا رۆژی شەممە كە دەكاتە ئەمڕۆ پەرلەمان كۆبێتەوە، لە كۆبوونەكەدا باس لە ئەو ڕەوشەی دوای ریفراندۆم هاتۆتە پێش دەكەین، ئەو كاردانەوانەی كە حكوومەتی ناوەندی بە شێوەیەكی دیكە و لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە كۆمەڵێك بڕیاری نادەستووری دراون، هەم ڕەتیان دەكەینەوە، هەم پێیان دەڵێین، ئەو بڕیارانە لە دەرەوەی دەستوور و یاسانە.
 
(كامەلا) گوتیشی، "ئەو بڕیارانەی كە دراون لە چوارچێوەی زۆرینە و كەمینە سەلماندیان كە شەراكەت لە عێراق نیە، تەوافق  نیە، دیموكراسی نیە، تەنیا ئەوانەی عێراق ئێستا بەڕێوە دەبەن، دەسەڵاتێكی تایفییە، لەسەر بنەمای بڕگە و ماددەكانی دەستووری وەڵامیان دەدەینەوە، چونكە ئەوانەی ئەو بڕیارانەیان دەركردووە هەر هەموویان لە دەرەوەی دەستوور و یاسادان".
 
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار