سێوكانی: كوردستانی پێش 25ـی ئه‌یلول له‌گه‌ڵ پاش 25ـی ئه‌یلول زۆر جیاوازه

سلێمانی-KDP.info- (سۆران سێوكانی) چاودێری سیاسیی ده‌ڵێ، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق بڕیاره‌كانیان له سه‌رده‌می (سه‌ددام) زاڵمانه‌تره به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كوردستان ده‌شڵێ، به‌غدا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
(سۆران سێوكانی) چاودێری سیاسیی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئێستادا ده‌ورێكی شه‌ڕانگێزی ده‌بینێت له نێون هه‌ولێر و به‌غدا، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقیش زۆر بڕیاره‌كانیان له سه‌رده‌می (سه‌ددام) زاڵمانه‌تره به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كوردستان."
(سێوكانی) گوتیشی، "حكوومه‌تی عێراق چه‌ند هه‌نگاوێكی تاكلایانه‌ی ناده‌ستووری دژی گه‌لی كوردستان هاویشتووه، به‌ڵام وڵاتان پابه‌ندی بڕیاره‌كانی به‌غدا نابن و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و ئابوری و عه‌سكه‌ری له‌گه‌ڵ كوردستان وه‌كو چۆن له ئێستادا ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه په‌یوه‌ندی ئابوری و وزه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێده‌ده‌ین ئه‌ڵمانیاش وتوویه‌تی، پابه‌ند نابین به‌وه‌ستانی گه‌شته ئاسمانیه‌كانمان له‌گه‌ڵ كوردستان."
ئه‌وچاودێره سیاسیه ده‌شڵێ، "كوردستانی پێش 25ـی ئه‌یلول له‌گه‌ڵ كوردستانی پاش 25ـی ئه‌یلول زۆر جیاوازه كه جاران خه‌ڵك حه‌ده‌سی دروست ده‌كرد و ئێمه ده‌كه‌وتینه شوێنیان ئێستا ئێمه حه‌ده‌س دروست ده‌كه‌ین جیهان ده‌كه‌وێته شوێنمان، بۆیه كوردستان ئێستا زۆر له ئاستێكی به‌رزدایه له جیهاندا و به‌غداش هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات ئه‌وه هێزی ئاشتی پارێز به‌ڕای من ده‌كه‌وێته نێوانه‌وه، یه‌ك سه‌ریش سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت."
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




