ئاکرەیی: جموجۆڵی بازرگانی نێوان ھەرێم و ئێران ھیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەھاتووە

ههولێر-KDP.info- بەڕێوهبەری گشتی پەیوەندیەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و ئێران گوتی، شەش خاڵی سنووری لەنێوان ھەرێم و ئێران ھەیە و تاوەکوئێستاش جموجۆڵی بازرگانی و ھاتووچۆ لەنێوان ھەردوولا بەردەوامە و ھیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەھاتووە.
(عەبدوڵڵا ئاکرەیی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "لەنێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران شەش خاڵی سنووری ھەیە کە سێ لەوانە فەرهمین، لەوانە حاجی ئۆمەران، پەروێزخان، باشماخ و سێی دیکەش ھەن، ئەوانیش کێلێ و شوشمێ و بانێ لە چۆمان، تا ئێستاش جموجۆڵی بازرگانی و ھاتووچۆ لەوخاڵە سنووریانە بەردەوامە و ھیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردا نەھاتووە و وەکو پێشوون.
(ئاکرەیی) گوتیشی، "تاوەکو ئێستا ھیچ شتێکی فەرمیی نیە بۆ ئەوەی سنوورەکانی نێوان ھەرێم و ئێران دابخرێن و ھیچ باسێکیش لەگەڵ ئێمە نەکراوە.
بڵند ئیبراھیم




