سپۆتنیك: قه‌ته‌ر و توركیا، گه‌شته‌كانیان بۆ كوردستان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی راگه‌یاندووه، قه‌ته‌ر و توركیا، گه‌شته‌كانیان بۆ فڕگه‌كانی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له ڕێی پێوه‌ندیی ته‌له‌فونییه‌وه به ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیكی ڕووسیایی ڕاگه‌یاندووه، گه‌شته‌كانی توركیا، شه‌شی مانگی دابێ ئاسایی ده‌بێته‌وه.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئاسمانه‌ڕێی توركیا به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و تێیدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی، كه گه‌شته‌كانیان بۆ فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و فڕگه‌ی سلێمانی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاژانسه ڕووسیاییه‌كه، ''هه‌روه‌ها قه‌ته‌ریش، پاش 72 سه‌عات له راگرتنی كه وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داواكه‌ی حكوومه‌تی به‌غدایه، گه‌شته‌كانی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.''
پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بلاوی كردبووه‌وه، كه هێلی فڕۆكه‌وانیی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا (لوفتهانز و ئاوستریان وینگس)، گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان بۆ هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت و، توركیش ئێرلاینزی توركیایش حه‌فته‌ی دابێ ده‌ست به گه‌شته‌كانی ده‌كاته‌وه.




