ھەڵوێستی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ نهرێنییه

مووسڵ-KDP.info- سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی، ھەڵوێستی عەرەبەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لەبارەی سەربەخۆییی کوردستان، زۆر نەرم و ئهرێنێنییه. ئەو دەنگۆیانهشەی ڕهت كردنهوه كه باس لە سزادانیان دهكات.
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ(سەیدۆ چەتۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "دوای ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سهربهخۆیی لە 25/9، رۆژی دواتر ئێمە دەوامی خۆمان کردووە لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ و ئەوانەشی دەنگیان داوه بۆ سهربهخۆیی، لەناو ئەنجوومەندا به ئاشكرا باسمان كردووه، ڕاستییهكهی ھەڵوێستی عەرەبەکانیش لە مووسڵ زۆر ئیجابی و نەرمە و ھیچ گۆرانکارییەک بەسەر ھەڵوێستیاندا نەھاتووە.''
(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە کە ئەوانەی بەشدارییان لە پرۆسەی ریفراندۆمدا کردووە مووچەكهی دەبڕن، خۆی هێشتا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکراوە و، ''ناشتوانن بەمە ئێمە بترسێنن؛ ھاتوچۆش لە پارێزگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بۆ مووسڵ زۆر ئاساییە و وەکو رۆژانی پێش ریفراندۆم وایه؛ ئێمەش رۆژانە دەوامی ئاسایی خۆمان دەکەین.''
سەبارەت بە دهنگۆی ھەڕەشەكردنیش لەو ھاووڵاتیانهی بەشدارییان لە ریفراندۆمدا کردووە ،ئەو گوتی، تائێستا ھەڕەشە لەکەس نەکراوە و خەڵک بە ئاسایی وەکو رۆژانی رابردوو ژیانی خۆی بەسەر دەبات و ھیچ کێشەیەک لەئارادا نییە.
بڵند ئیبراھیم




