نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یی خۆی بۆ نێوه‌ندگیریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی

هه‌ولێر-KDP.info- پاش ئه‌مه‌ریكا كه له ڕێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاماده‌یی خۆیانی بۆ نێوه‌ندگیریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان داوه، ئه‌گه‌ر داوایان لێ بكرێ، یوئێنیش هه‌مان ده‌ستپێشخه‌ری كردووه، بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاوی كرده‌وه، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یان كۆبیش) ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌مڕۆ (یان كۆبیش) نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق، له‌گه‌ڵ (ئیبراهیم جه‌عفه‌ری) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆ بووه‌ته‌وه و تێیدا، ئاماده‌یی خۆی بۆ نێوه‌ندگیریی نێوان به‌رپرسانی كوردستان و عێراق ده‌ربڕیوه بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان به دانوستان و گفتوگۆ.
به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، كه تێیدا 92.73%ی به‌شداربووان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق چه‌ندین بڕیارییان له دژی كوردستان ده‌ركردووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش لاى خۆیه‌وه ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه به نایاسایی و ناده‌ستووری داناوه و ره‌تی كردنه‌وه.




