٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا: ماوەی زانکۆلاین درێژکرایەوە.. لەو دوورۆژەدا پەلەبکەن

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا ماوەی (زانکۆلاین) تا ( ٣٠/٩/٢٠١٧) درێژ بکرێتەوە، لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بەخوێندکاران بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین.

سەرچاوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەزەراتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: "لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بەخوێندکاران بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین، بڕیاردرا ماوەی زانکۆلاین (٤٨) سەعاتی دیکە  واتە تا سەعات (١٢) شەوی شەممە رێکەوتی (٣٠/٩/٢٠١٧ )  بۆ دەرچووانی خوولی یەکەم و دووەمی قۆناغی دووانزەی ئاماەیی درێژکرایەوە .

ئەوسەرچاوەیەی وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتیشی: "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پێدانی دەرفەتی زیاتر بەخوێندکارانن، بەتایبەت ئەو خوێندکارانەی خوولی یەکەم کە بەھەر ھۆکاربێت نەیانتوانی فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە, ئێستا دەتەوانن  بەھەمان شێوەی خوێندکارانی دەرچووی خوولی دووەمی قۆناغی دوانزەیی ئامادەیی  سوودمەندبن و فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە."

وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتیشی: "ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەکە  درێژناکرێتەوە, ھەربۆیە داوا لە دەرچووانی خوولی یەکەم و دووەمی قۆناغی دووانزەی ئامادەیی دەکەین، کە تائێستا فۆرمی (زانکۆلاین)ـنیان،  پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەی ئەو دوورۆژەدا پەلەبکەن و تەواوی ھەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکرنەوەی فۆرمی زانکۆلاین ."

فایزە کۆیی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار