فراكسیۆنە كوردستانییەكان، دوو شتمان لەبەر دەستە لەگەڵ بەغدا.. ههڵوێستمان دەبێت

ههولێر-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق دهڵێ، هەفتەی دابێ فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی هەڵوێستێكی یەكگرتوویان هەبێت بەرامبەر بە بڕیارەكانی بەغدا، چونكە ئەو بڕیارانەی لە بەغدا دراون دژی خەڵكی كوردستان، بڕیاری نادەستووری و نایاسایین و، نابێت ئهنجوومهنی نوێنهران بڕیارێك بدات كە كورد تێدا بەشدار نەبێت.
(د. عەرەفات كەرەم) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "پاش ئەوەی ئهنجوومهنی نوێنهران عێراق ئەو بڕیارانەی دا، بەتایبەتی دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، ئێمە وەكو فراكسیۆنە كوردستانییەكان بایكۆتی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراقمان كردووە و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەو بایكۆتە.
(كەرەم) گوتیشی، "چاوەڕوانی ئەوەین هەفتەی دابێ وەكو فراكسیۆنەكانی كوردستان كۆبینەوە، بۆ ئەوەی هەڵوێستێكی یەكگرتوومان هەبێت بەرامبەر بە بڕیارەكانی بەغدا، چونكە ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر بایكۆت كردن، ئەو بڕیارانەی بەغداش داویانە دژی خەڵكی كوردستان، بڕیاری نادەستووری و نایاسایین و ، نابێت ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق بڕیارێك بدات كە كورد تێدا بەشدار نەبێت، ئەو ئهنجوومهنی نوێنهرانهی لهئێستا ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق نییە، پەرلەمانێكی عەرەبیە، بڕیار دژی خەڵكی كوردستان دەدات و خەڵكی كوردستانی تێدا نیە كه 65 پەرلەمانتارن كە نوێنەرایەتی زیاتر لە 5 ملیۆن كەس دەكەن.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق دهشڵێ، "بەغدا دەبێت بڵێ ئێمە بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر دەكەین، نەك بە زمانی هەڕەشە، دەبێت ئێمە مەرحەلەیەكی نوێ دەست پێ بكەین، چونكە ئەو بڕیارە نەك بڕیارێكی كەسێك و لایەنێكە، بەڵكو زیاتر لە 92% خەڵكی كوردستان دەڵێن ئێمە بەغدامان ناوێت، ئەگەر ئێمە بەپێی یاسا بجووڵێینەوە دەبێت ڕاستەوخۆ ئێمە ئەو ریفراندۆمە جێبەجێ بكەین، رۆژێك دیاری بكەین بۆ ئەوەی دەوڵەتی خۆمان رابگەینین، بەڵام ئێمە گوتمان ئامادەین لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكەین و كێشەكان چارەسەر بكەین و مەرحەلەیەكی نوێ دەست پێ بكەین.
(عەرەفاتم) زیاتر گوتی، "ئێمە دوو شتمان لەبەر دەستە لەگەڵ بەغدا بیكەین یان دەبێت ببین بە وڵاتێكی سەربەخۆ و هیچ پەیوەندیهكمان بە عێراقەوە نەمێنێت، یان ببین بە وڵاتێكی سەربەخۆ، بەڵام لەگەڵ عێراق پەیوەندیمان هەبێت كەپێی دەڵێن كۆن فیدڕالیەت، چونكە كۆنفیدڕالیەت هەر دوو دەوڵەتی سەربەخۆنە، تەنیا هەندێك پەیوەندی لە هەندێك بواری دیاریكراودا دەبن، ئەوەش لە مێژوودا هەبووە لە سەردەمی خۆی لە نێوان عێراق و ئۆردن كۆنفیدڕالیەت هەبوو، لە هەندێك وڵاتی دیكەش هەبوو، بۆیە دەبێت ئەوان دوو ئۆبشن بدەنە ئێمە یان كۆنفیدڕالیەت بدەنە ئێمە، یان ببین بە وڵاتێكی سەربەخۆ".
ڕابین شێروانی




