٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەوقافی سۆران: داوا لە سەرانی حكوومەتی عێراق دەكەین بە بڕیاره‌كانیاندا بچنەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
سۆران-KDP.info- بەمەبەستی پیرۆزبایی لەسەركەوتنی پرۆسەی ریفراندۆم وەك یەكەم وێستگەی سەركەوتنی ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی و ناڕەزایی دەربڕین لەبەرامبەر بڕیار و ڕێكارەكانی پەرلەمانی عێراق كە لەدژی هەرێمی كوردستان دەریان كرد، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بە ئامادەبوونی مامۆستایانی ئایینی و كەسایەتیەكانی موسڵمان و مەسیحی گردبوونەوەیەكی سازكرد.
 
(وەیسی سەعید وەیسی) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "سەرەتا پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و (سەرۆك بارزانی) دەكەم بەبۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی ریفراندۆم كە ئیرادەی خەڵكی كوردستانی دەرخست كە  چیتر نایانەوێت ژێر دەست بن، رۆڵی مامۆستایانی ئاینیشی بەرزنرخاند لەسەر خستنی پرۆسەی ریفراندۆم.
 
(وەیسی سەعید) گوتیشی، "بەتوندی ئیدانەی كۆبوونەوەكەی 27ی ئەیلوولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەین كە سەرجەم بڕیار و ڕێكارەكانی پێچەوانەی یاسا و دەستووری عێراقی بوون و هیچ نرخێكی یاسایان نییە، تەنیا مەبەستیان جەنگێكی دەروونییە لەگەڵ خەڵكی كوردستان، بۆیە داوا لە سەرانی حكوومەتی عێراق دەكەین كە بە بڕیار و ڕێكارەكانیان دا بچنەوە و ڕێز لە خواستی رەوای گەلی كوردستان بگرن و هەوڵ بدەن وەك دوو دراوسێ چارەسەری كێشەكانیان بكەن، داواش لە وڵاتانی جیهان دەكەین كە ڕێز لە ئیرادەی بەرز و بەهێزی گەلی كوردستان بگرن، تاوەك گەلانی دونیا گەلی كوردستانیش ببێتە خاوەن دەوڵەت.
 
لە دواییدا زانا و مامۆستایانی ئایینی داوایان لە حزب و لایەنەسیاسیەكانی كوردستان كرد لە ئاستی هەستیاری قۆناغەكەدابن لە چوارچێوەی نیشتمانی بۆ ئەوی هەمووان بەیەكەوە بەیەك دەست و یەك ڕیز هەنگاو بۆ چەسپاندنی پایە گرنگەكانی كۆماری كوردستان بهاوێن".
 
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار