خورماڵییه‌كان، به ئاهه‌نگ و هەڵپەڕكێ پێشوازییان لە دەرەنجامی ریفراندۆم کرد

خورماڵ-KDP.info- لە پاش ئاشکراکردنی دەرەنجامەکانی ڕێفراندۆم، هاووڵاتیان لە سەرتاسەری کوردستان به ئاهه‌نگ و هەڵپەڕكێ پێشوازیان لە دەرەنجامەکان کرد.
(یونس نادر) بەرپرسی لیژنه‌ی ناوچەی هەورامانی پارتی، بە ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "لەپاش ئاشكراکردنی دەرئه‌نجامی ڕیفراندۆم، بڕیارماندا بەشێوەیەکی شارستانیانه، ئاهه‌نگێک لە ناحیەی خورماڵ ڕێکبخەین بۆ ئازادی خوازانی سنوورەکەمان کە بەسوپاسەوە جەماوەرێکی بەرچاو بەشداریان لە ئاهه‌نگەکەدا کردووە."
(پشتیوان عەزیز) كه کوڕەشەهیده و به‌شداری ئه‌و شه‌وه ئاهه‌نگه‌یه، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و گوتی، "نازانم چۆن تەعبیر لەم ڕۆژە گەورەیە بکەم کە من باوکی خۆمم نەبینیوە، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا و ئیراده‌ی كوردستانیان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان كه ئەمڕۆ بەرهەمەکەی سەرکەوتنی گەلەکەمانە."
(عەزیز) گوتیشی، "گەلی کوردستان ئیرادەی خۆی پێشانی هەموو جیهان دا کە چۆن لە پشت هەنگاوەکانی (سەرۆک بارزانی)ن، بۆ بەدەست هێنانەوەی مافی خوراومان کە لە سەد ساڵی ڕابردوودا لێیان زەوت کردبووین."
(هاشم محەممەد)یش كه پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵانه به‌شداری ده‌ربڕینی خۆشه‌یه‌كانی ئه‌و شه‌وه ئاهه‌نگه‌یه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند، "من پێشمەرگە بووم کە دەمووت هەر کوردستان سەرده‌کەوێت و بەرگەی هەموو نەهامەتیه‌کیشمان گرت، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئەوە بەرهەمەکەمان بەچاوی خۆمان ده‌بینین و بەڵێنیش دەدەین هه‌ر پێشمەرگەکەی جارن بین بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان."
هێڤار هه‌ڵه‌بجه‌یی




