٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆك ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕێت

سەرچاوە: KDP.info
 
دهۆک-KDP.info- ئێستا بەبۆنەی سەرکەوتنی ریفراندۆمه‌وه‌ لە پارێزگای دهۆک ئاهەنگ بەڕێوەدەچێت.
 
پەیامنێری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک رایگەیاند، "لە سەنتەری شاری دهۆک ئاهەنگێکی مه‌زنی جه‌ماوه‌ری، بەبۆنەی سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم بەڕێوەدەچێت و خەڵکێکی زۆریش تێیدا پشکداره‌.
 
ئێوارەی ئەمرۆ، کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ئەنجامی ریفراندۆمی ئاشکەراکرد و موژدەی دایه‌ خەڵکی کوردستان کە رێژەی بەڵێ ٩٢.٧٣ % بوو، ژمارەی دەنگی "نەخێر" 7.27%. بوو.
 
كۆی ژمارەی تەواوی دەنگدەرانی كوردستان و ناوچە دابڕێنراوەكان و ئەوروپاش بریتییە لە چوار ملیۆن و 581 هەزار و 225 دەنگ و لەو ڕێژەیەش سێ‌ ملیۆن و 305 هەزار و 925 كەس دەنگی داوە، كە دەكاتە 72.16% كە دەنگ دراوە.
 
کــــــاروان بـــاعـــــــەدری
 

هەواڵی پەیوەندیدار