پەرلەمانى کوردستان وەڵامى ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق دەداتەوە

هەولێر-KDP.info- وتەبێژى فراکسیۆنى زەرد لەپەرلەمانى کوردستان دهڵێ، بڕیارە سبەى سەرۆکایەتى پەرلەمان لەگەڵ فراکسیۆنەکان کۆبێتەوە بۆ دیارى کردنى رۆژێک بۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ ئەوەى وەڵامى بڕیارەکانى ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق بدەنەوە.
(د.محەممەد عەلى یاسین) بۆ ماڵپەڕى فەرمیى پارتى دیموکراتى کوردستان گوتی، "بڕیارە سبەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ فراکسیۆنەکان کۆبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو فراکسیۆنەکان داوەتى ئەوکۆبوونەوەیە کراون."
وتەبێژى فراکسیۆنى زەرد گوتیشى، "مەبەست لەوکۆبوونەوەیە ئەوەیە کەوا ڕۆژێک دیارى بکەن بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان بۆ وەڵامدانەوەى بڕیارەکانى ئەمڕۆى ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق کە دژى ھەرێمى کوردستان دەریان کردووه."
بڵند ئیبراهیم




