٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەینێ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دژی بڕیارەکانی پەرلەمان عێراق گردبوونەوەیەک دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ڕێکخەری گردبوونەوەی سبەی دژی بڕیارەکانی پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی عێراق دژی ھەرێمی کوردستان گوتی، بڕیارە سبەی ژمارەیەک ڕێکخراو گردبوونەوەیەک دژی بڕیارەکانی پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی عێراق دژی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.

(ڕێباز یوسف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''سبەی پێنجشەممە لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە شاری ھەولێر لە شەقامی ٦٠م نزیک ھۆڵی زەرد ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە بەرامبەر ئەو بڕیارانەی پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی عێراق دژی ھەرێمی کوردستان داویانە، گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.''

(ڕێباز یوسف) دەشڵێت: ''مەبەست لەو گردبوونەوەیە بۆ ئەوەیە، کە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر ئەو بڕیارانەی دژی ھەرێم داویانە، چونکە ڕیفراندۆمیان ئەنجام داوە.''

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار