ئەمڕۆ ٣٠٠ بارهەڵگری گەورە لە مەرزی پەروێزخانەوە هاتوونەتە کوردستانەوە

مەرزی پەروێزخان-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌رزی په‌روێزخان وه‌ك ڕۆژانی پێش ڕێفراندۆم ئاسایییه و بازرگانی و گه‌شتیاری به‌رده‌وامه له مه‌رزه‌كه‌دا؛ ئەمڕۆیش ٣٠٠ بارهەڵگری گەورە لەم مەرزەوە داخڵی کوردستان بوونە.
(عه‌لی تۆفیق)، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گه‌شتیاری له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان، وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو زۆر ئاسایییه و هیچ گرفتێك له به‌رده‌م بازرگانان و گه‌شتیاراندا نە له بەری كۆماری ئیسلامی و نه له بەری هه‌رێمی كوردستانه‌وه دروست نه‌بووه.''
(تۆفیق) گوتی: ''ئه‌مڕۆ (300) بارهه‌ڵگری گه‌وره‌ی شتومه‌كی بازرگانی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه، كه هیچ گرفتێكمان نییه.''
به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان ده‌ڵێت: ''هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی گرفت له به‌رده‌م جووڵه‌ی بازرگانی و گه‌شتیاریدا نییه، بۆیه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، هیچ گرفتێكیش دروست نابێت.''
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی په‌وێزخان ده‌كه‌وێته سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، كه یه‌كێكه له مه‌رزه گه‌وره‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و ته‌واوی جۆره‌كانی پێویستی له‌و مه‌رزه‌دا له نێوان هه‌ردوو لادا بازرگانیی پێوه ده‌كرێت و، ساڵانه به هه‌زاران گه‌شتیاری هه‌ردوو لا هاتوچۆی پێدا ده‌كه‌ن.
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌ی




