مه‌رزی نێودەو‌ڵه‌تیی باشماخ و ته‌واوی مه‌رزه‌كانی دیكه‌ی سنووری پێنجوێن کراوەن

پێنجوێن-KDP.info- له سنووری قه‌زای پێنجوێن مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ و مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن و پێنچ مه‌رزی لاوه‌كی هه‌یه، تا ئێسته‌ش لە ته‌واوی ئه‌و مه‌رزانەوە هاتوچۆی بازرگانی و گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و به‌رده‌وام كراوه‌ن و كاڵایان لێوە هه‌نارده و هاورده ده‌كرێت.
(زانا عه‌بدولڕه‌حمان)، قایمقامی قه‌زای پێنجوێن به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ''له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ و مه‌رزی سه‌یرانبه‌ن و پێنچ مه‌رزه لاوه‌كییه‌كه‌ی تر، كه له سنووری قه‌زای پێنجوێندا هه‌ن، له ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌رده‌وامن و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه.''
قایمقامی پێنجوێن گوتیشی: ''ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه‌مێك كێشه‌ی هه‌نارده‌ی سووته‌مه‌نی بووه، كه ئه‌وه‌ش له كۆبونه‌وه‌داین بزانین گرفته‌كه‌ی چییه و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه.''
قایمقامی پێنجوێن دەشڵێت: ''جگه له مه‌رزی ڕه‌سمیی باشماخ، مه‌رزی نیمچەڕه‌سمیی سه‌یرانبه‌ن و هه‌ریه‌كه له مه‌رزه‌كانی هه‌ڵاڵه، توتمان، سیاگوێز، كونه‌مێرو، سه‌یرانبه‌نی كۆن و مڕان، كه مه‌رزی لاوه‌كین، ته‌واویان كراوه‌ن و بازرگانان و كاسبكاران بارزگانیی خۆیان ده‌كه‌ن و هیچ گۆڕانكارییەكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه له‌گه‌ڵ پێش ڕێفراندۆم و پاش ڕێفراندۆم.''
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




