ئەمڕۆ ئه‌نجامى ڕاپرسیی سەربەخۆیی ڕاده‌گه‌یێندرێ
هه‌ولێر-KDP.info- به‌رێوبه‌رێكى گشتیى كۆمسیۆن ڕایده‌گه‌یێنێت، دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی کوردستان، ئەمڕٶ ئه‌نجامى ڕاپرسیی بۆ سەربەخۆیی ڕاده‌گه‌یێنێ.
(کاروان جەلال) بەڕێوەبەری گشتیی داتا‌کان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕایگه‌یاند، "بڕیاره نیوه‌رۆ یان دواىنیوه‌رۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئه‌نجامى ڕاپرسیی سەربەخۆیی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه به‌فه‌رمى ڕابگەیێندرێ."
(كاروان جه‌لال) راشیگه‌یاند: "دواى ته‌واوبوونى رێكاره‌كان ئه‌نجامه‌كان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران، دواى په‌سه‌ندكردنیشی، به فه‌رمى له‌لایه‌ن گوته‌بێژ یاخوودسه‌رۆكى كۆمسیۆنەوە ئه‌نجامه‌كه به فه‌رمى ڕادەگەیێندرێ."
رۆژى دووشه‌ممەی ڕابرد 25-9-2017 ، له تەواوی باشووری كوردستان ڕاپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆیغى كوردستان به سه‌ركه‌وتوویى به‌رێوه چوو.
نه‌شوان به‌رزنجى




