وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: ڕێز لە خواستە نەتەوەییەکانی کوردستان دەگرین

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لە بەیاننامەیەکدا، هەڵوێستی وڵاتەکەی پێوەست بە ڕاپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ڕاگەیاند و، دەڵێ، ڕێز لە خواستی گەلی کوردستان بۆ دامەزراندنی دەوڵەت دەگرێ.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی وەزراەتی درەوەی ڕووسیا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیایی بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، بۆ ڕووسیا جێی بایەخە کە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پشێویی زیاتر بەخۆیەوە نەبینێ. هەروەها دەیەوێ یەکپارچەیی عێراق بپارێزرێ، بەڵام ڕێزیش لە دەرکەوتە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان دەگرن.
بەیاننامەکە جەختیش دەکاتەوە لەوەی، مۆسکۆ ڕێز لە خواستی نەتەوەیی گەلی کورد دەگرێ، دەیشیەوێ کۆی پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە ڕێگەی دیالۆگی بنیاتنەر و، ڕێزگرتنی بەرانبەر یەکلا بکرێنەوە.




