٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی ١١٩٧ دەرچووی زانکۆ دەربڕی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە گوێرەی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەت ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی ١١٩٧ دەرچووی یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆکان نیشان دا.

دەقی ڕاگەیاندراوکە:
لەسەر پێشنیازى وەزارتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەنجومەنى وەزیران ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دامەزراندنى (١١٩٧) لە دەرچووانى یەکەم و دووەم و سێیەمى زانکۆكان نیشان دا، له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌رچووان سوپاسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ن.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش و به ‌پێی نووسراوی ژماره‌ (4146)، كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی (20/9/2017)دا به ‌ئیمزای (نێچرڤان بارزانى)، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى ده‌رچووه‌ و، وێنه‌یه‌كی ئاراستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کراوە، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوە بە دامەزراندنى دەرچووانى (یەکەم و دوەم و سێیەم) لەسەر ئاستى پەیمانگه‌ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان له‌ ساڵى خوێندنى (٢٠١٤-٢٠١٥)دا،‌ کە ژمارەیان (١١٩٧) دەرچووه‌.

وه‌ك له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ لەسەر میلاکى هەمان زانکۆ و پەیمانگه‌کانى خۆیان بە مووچە و ناونیشانى شایستە داراییان و بە پێى بڕوانامەکانیان لە ڕێکەوتى دەسبەکاربوونیان كاروباری دامه‌زراندنیان بۆ ڕایی ده‌كرێ .

  له‌ بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا وەزارەتى دارایی و ئابوورى ڕاسپێردراوه‌ هەماهه‌نگى لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بكات بۆ بەدابینکردنى بوودجەى پێویست بۆ دامەزراندنیان.

دوای گه‌یشتنی نووسراوه‌كه‌ش به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، (د. یوسف گۆران)، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، نوسراوه‌كه‌ی ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی گشتیی كارگێڕی و دارایی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێویستیان بۆ ئه‌نجام بده‌ن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار