تۆڕی شه‌مس: كوردستان به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ریفراندومی ئه‌نجام دا

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی تۆڕی شه‌مس جه‌خت له‌سه‌ر پاكی پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌كاته‌وه، به‌پێی راپۆرتی تۆڕه‌كه‌ش له كۆی ئه‌و 818 بنكه‌یه‌ی كه چاودێریان كردووه 90.4 % ده‌نگی به‌ڵێ بووه و 9.6 % ده‌نگی نه‌خێر بووه.
(هۆشیار مالۆ) ئه‌ندامی تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ئێمه وه‌كو تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له رۆژی راپرسیدا، به تیمێكی (1300) كه‌سی چاودێریی به‌ڕیوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆممان ده‌كرد له (818) بنكه‌دا."
(مالۆ) گوتیشی، "ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه به هه‌موو دنیا بڵێین میلله‌تی كوردستان توانی ریفراندوم ئه‌نجام بدات به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان."
سه‌رباز واحد




