بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی، 72.16%ـى ده‌نگده‌ران به‌شداریى ڕاپرسییان كردووه

هەولێر-KDP.info- كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له كوردستان، له كۆنفڕانسێكى رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاریى ژماره‌ى ده‌نگده‌ران و ئه‌نجامى به‌رایى راپرسى خسته‌ڕوو.
له كۆنفڕانسە رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندراوى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیاران خوێندرایه‌وه، كه ده‌قه‌كه‌ى به‌م جۆره‌ى خواره‌وه بوو:
یه‌كه‌م: 3 ملیۆن و 985 هه‌زار و 120 كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه له سنوورى هه‌رێم و ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزى پێشمه‌رگه بوون له ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم.
دووه‌م: ژماره‌یه‌كى زۆر له كوردستانیانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم تۆمارى ده‌نگدانیان نه‌بوو، له كه‌مپه‌كان و ناو شاره‌كانى هه‌رێم نیشته‌جێ بوون و ئه‌مڕۆ له ده‌نگدان به‌شدار بوون ژماره‌یان به‌م جۆره بووه: 497 هه‌زار و 190 ده‌نگده‌ر بوون.
سێیه‌م: ده‌نگده‌رانى هه‌نده‌ران تۆمارى فه‌رمیان له‌به‌ر ده‌ست نه‌بووه و 98 هه‌زار و 945 ده‌نگده‌ر بووه.
چواره‌م: به پێى ئه‌و داتایانه‌ى سه‌ره‌وه 4 ملیۆن و 581 هه‌زار و 255 كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌بووه.
پێنجه‌م: ژماره‌ى به‌شدارانى پرۆسه‌كه 3 ملیۆن و 305 هه‌زار و 925 كه‌س بووه، كه به رێژه‌ى %72.16 بووه و به‌شدارى پرۆسه‌كه‌یان كردووه.
كۆمیسیۆن روونیشی كرده‌وه، هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌متر له 72 سەعات ئه‌نجامى ره‌سمى رابگه‌یه‌نن.





