نوێترین ئاماری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانیی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم

هه‌ولێر-KDP.info- به‌پێی ئه‌و ئاماری "ناڕه‌سمی" كه له‌لایه‌ن حزبه‌كانی چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بڵاو كراوه‌ته‌وه، رێژه‌ی به‌شداریی له‌و شوێنانه خه‌ڵك له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا به‌رز بووه.
نوێنه‌رانی حزبه كوردستانییه‌كان له شارۆچكه‌كانی خانه‌قین، جه‌له‌ولا، قه‌ره‌ته‌په، جه‌باره، مه‌نده‌لی و سه‌عدیه، ئاماری ناره‌سمیی به‌شداریی خه‌ڵكیان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌و شێوه‌یه‌یه:
له خانه‌قین له كۆی 86 هه‌زار كه‌س كه مافی به‌شداربوونیان هه‌بووه، نزیك به 71 هه‌زار كه‌س ده‌نگیان داوه، واته رێژه‌ی به‌شداری 96% بووه.
له جه‌له‌ولا 41 هه‌زار كه‌س مافی به‌شداربوونیان هه‌بووه له‌و ژماره‌یه 35 هه‌زار و 888 كه‌س ده‌نگیان داوه، واته رێژه‌ی به‌شداری 87.5% بووه.
له شارۆچكه‌ی قه‌ره‌ته‌په 25 هه‌زار و 499 كه‌س مافی به‌شداربوونیان هه‌بووه و 16 هه‌زار كه‌س ده‌نگیان داوه، واته رێژه‌ی به‌شداری 62.5% بووه. شایه‌نی باس كه زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه، توركمان و عه‌ڕه‌بن.
له جه‌باره، 10 هه‌زار و 986 كه‌س مافی به‌شداربوونیان هه‌بووه‌و له‌و ژماره‌یه هه‌شت هه‌زار و 346 كه‌س ده‌نگیان داوه، واته رێژه‌ی به‌شداری 76% بووه.
به هۆی چه‌ند رێگرییهكهوه، دانیشتووانی مه‌نده‌لی نه‌یانتوانیوه له شوێنی خۆیان ده‌نگ بده‌ن، بۆیه 10 هه‌زار و 461 كه‌سی دانیشتووی مه‌نده‌لی، له شارۆچكه‌ی خانه‌قین ده‌نگیان داوه.
هه‌روها له شارۆچكه‌ی سه‌عدیه 31 هه‌زار و 851 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه و 12 هه‌زار و 402 كه‌س ده‌نگیان داوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئمارهی ناڕه‌سمی، ڕێژه‌ی به‌شداری له پارێزگای كه‌ركووك نزیكه‌ی 80% بووه و له سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌وایش 80% بووه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسیی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، ڕێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگدان له كۆی ناوچه‌كانی باشووری كوردستان 80% بووه.
كاوه جه‌م




