"رێژەی دەنگدان لە سۆران لەسەرووی ٩٠% بووە"

سۆران-KDP.info- لە سۆران بنكەكانی دەنگدان داخران و ڕێژەی بەشداریكردنی هاووڵاتیانیش 90% بوو، بەرپرسانی كۆمیسیۆنیش لە سۆران دەڵێن، پرۆسەكە زۆر بە ئارامی بەڕێوە چوو.
(دڵڤان عومەر) بەرپرسی بنكەی لاوەكی سۆران بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، لە سۆران و دیانا نزیكەی 22 بنكە و 95 وێستگە هەبوون، لەو بنكانە نزیكەی 100 هەزار هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەبوو، لە كاتژمێر 8 بنكەكانی دەنگدان كرانەوە و لە 7ی ئێوارە دەرگای بنكەكان بە رووی هاووڵاتیان داخران، ڕێژەكە سەرووی 90% بوو.
گوتیشی: پرۆسەكە زۆر بە ئارامی بە بەڕێوەچوو و بچووكترین كێشە نەهاتە پێشەوە.
شایانی باسە دوای داخرانی دەرگای بنكەكان و ئاشكراكردنی ڕێژەی دەنگدەران بۆ بنكەكانی دەنگدان لە سۆران هاووڵاتیان دەستیان بە ئاهەنگ كردووە و خۆشی خۆیان دەردەبڕن".
رابین شێروانی




