جێنشینی دوبه‌ی: پیرۆزبایی له هه‌ڵهاتنی خۆری ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌م

هه‌ولێر-KDP.info- (د. خالد ئه‌لقاسمی) جێنشینی دوبه‌ی رایگه‌یاند، ''هه‌رله‌ئێستاوه و به‌ر له راگه‌یاندنی ئه‌نجامی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییی باشووری كوردستان، موژده‌ی هه‌ڵهاتنی خۆری ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕاده‌گه‌یێنم''.
(د. خالد ئه‌لقاسمی)، پێشتریش له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی دراوسێكان كه به هۆی ڕێفره‌ندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبوو، هه‌ڵوێستی خۆی وا نیشان داوه كه، ئه‌وه كورد بوون شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشانیان كرد و ناوچه‌كانی خۆیانیان لێ پاك كردنه‌وه.
له نوێترین تویتیشیدا، جێنشینی دوبه‌ی كه هاوكات جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانیشه ڕایگه‌یاندووه، ''له ئێستاوه و پێش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی راپرسی، پیرۆزباییی له ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌م، پشتیوان به خوا، هه‌ڵهاتنی خۆری ده‌وڵه‌تی كوردستان پشتیوان ده‌بێ بۆ براعه‌رەبه‌كانیان.''




