٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێژه‌یەکی زۆر ئاوارەی کەرکووک لە بنەسڵاوە، بەهۆی قەرەباڵغییەوە ناتوانن بچنە نێو بنکەی دەنگدانەوە

سەرچاوە: KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-  لە بنکەی قەزای دەشتی ھەولێر، کە تایبەتە بە ئاوارەکانی کەرکووک بە ھۆی قەرەباڵغییەوە دەنگدەران دەوری بنکەکەیان داوە و چالاکوانێکیش دەڵێت، بە ھۆی زۆریی ژمارەی دەنگدەرانەوە نەمانتوانی بچینە نێو بنکەکەوە.


(زەمان عەبدە)، چالاکی مەدەنی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''نزیک کاتژمێر 6ی ئەم ئێوارەیە بۆ ئەوەی یەکێک لە کوڕەکانم لە ڕیفڕاندۆمدا بەشداری بکات، بردوومەتە بنکەی قەزای بنەسڵاوەی نزیک ھەولێر، کە تایبەتە بە خەڵکی کەرکووک و ئاوارەکانی کەرکووک، بەڵام بەداخەوە بە ھۆی ئەوەی قەڵەباڵغییەکی زۆر ھەبوو نەمانتوانی بچینە نێو بنکەی دەنگدان و گەڕاینەوە بۆ ماڵ، ھەرچەندە کاتژمێرێک ماوەی دەنگدان درێژ کراوەتەوە، بەڵام ئەوەندەی خەڵک لێیە ناتوانین بچینە ژۆرەوە.''

(زەمان عەبدە) گۆتیشی: ''پەیوەندیم بە یەکێک لە کەسەکانی نێو بنکەی بنەسڵاوە تایبەت بە ئاوارەکانی کەرکووک کردووە، بەڵام ھیچ چارەسەرێکی نییە، مەبەستم ئەوەیە بڵێم خەڵکی زۆر بە تامەزرۆن بۆ سەربەخۆیی و بەلێشاو سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەکەن، دووەمیش دەمەوێ، ئەوە ڕابگەیەنم، کە پێویست بوو کۆمیسیۆن بنکە و وێستگەی زیاد تەرخان بکات، بۆ ئەوەی ھیچ کەسێک لەو مافەی بێبەش نەکرێت.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار