٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تورکمان و قزڵباش و کاکەییەکانی مەندەلی، دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەرخۆیی دا

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info-  کورد، تورکمان، قزڵباش، زرگوش، باجەلان، کاکەییەکان و لوڕەکانی مەندەلی، دوور مەندەلی و بەیاتی مەندەلی و بەلەدڕوز، دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆییی کوردستان دا.

هاووڵاتییەکی دانیشتووی مەندەلی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: "کورد و تورکمان و لوڕەکانی ناوچەی مەندەلی و بەیاتی مەندەلی و دوور مەندەلی و بەلەدڕوز، دەنگیان بۆ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان داوە".

ئەو هاووڵاتییە گوتیشی: "هەموو پێکهاتەکانی ئەو دەڤەرە بە گڕوتینەوە بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی ریفرەندۆمیان کردووە و، هیوا دەخوازین ئەم راپرسییە ببێتە مایەی گەڕاندنەوەی ناوچەکانمان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان".

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار