لە دواساتەكانی ڕیفراندۆمدا بنكەكانی هەولێر هەر پڕن لە دەنگدەر.. سه‌عاتێك درێژ كرایه‌وه

هەولێر-KDP.info- لە دواساتەكانی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، بنكەكانی هەولێر هەر پڕن لە دەنگدەر و لە بەیانییەوە بەردەوام بنكەكان سەرەی دەنگدەری لێ بەستراوە. دەنگدەرانیش جەخت لە بەڵێیەكانیان دەكەنەوە. كۆمسیۆمنیش سه‌عاتێكی ه‌ل واده‌ی دیاریكراو بۆ ده‌نگدان درێژ كرده‌وه.
(محەممەد یاسین)ـی دەنگدەر لە شاری هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''دەنگم بە بەڵێ داوە بۆ سەربەخۆییی كوردستان و بە دەنگەكەم خشتێكم بۆ دەوڵەتی كوردی داناوە.''
(كارۆخ میرزا)، دەنگدەر لە شاری هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''دەنگم بە بەڵێ داوە، ئەمڕۆ خزموكەس هەمووی بە بۆنەی ڕیفراندۆمەوە كۆ بووینەوە و وەكو جەژن شیرینیمان دابەش کردووە.''
رونیشی كردەوە: ''نابێ زیندان و هەڕەشەوگوڕەشە و ئەنفال و كیمیاباران لەبیر بكەین تا دەگاتە بڕینی قوتی خەڵك. ئاخر ئێمەش میللەتین و تەنها لەسەر كوردبوون وامان لێ كراوە، بۆیە باشترین بژاردە دەوڵەتی كوردستان و دەنگدانە بە بەڵێ.''
ڤه‌گوێره‌ی نووسراوێكی فه‌رمیی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی، له‌پێناو نه‌فه‌وتانی ده‌نگی ده‌نگده‌راندا و ئه‌و گوشاره‌ی له‌سه‌ر بنه‌كه‌كان هه‌یه، كۆمسیۆن واده‌ی دیاریكراوی، كه تا 6ی ئێواره بوو، بۆ سه‌عات 7 درێژ كرده‌وه.
سەرباز واحد




