٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمسیۆن: رێژەی دەنگدان لە سەرجەم پارێزگاکانی باشووری کوردستان 80%یە

سەرچاوە: KDP.info
هاووڵاتیێكی شاری رانیه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌دات.

 

هەولێر-KDP.info-  بەپێی زانیاریی سەرچاوه‌یه‌ك لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسییەوە دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتووە، لە سەرجەم پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیشەوە، ڕێژه‌ی به‌شداربوو لە 80% بووە.


سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە ناو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە بە هۆی بوونی هەندێ کێشەی ته‌كنیكی لە ناوی هاووڵاتیان بە تایبەت پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی، سەعاتێک لە وادەی کۆتایی هاتنی دەنگدانی ریفرەندۆم زیاد کرا.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی دا، کە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رێژەی دەنگدەر لە 80% بووە، گوتیشی: "زۆرترین رێژەی بەشداربووی دەنگدەران بۆ پرسی ریفرەندۆم لە پارێزگای دهۆک بووە، بە دوای ئەویش هەر یەک لە پارێزگاکانی کەرکووک و هەولێر دێت".

له‌و پرۆسه‌یه‌یدا نزیك به‌ 5 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه‌ و ده‌توانن له‌ 12 هه‌زار سندووقی ده‌نگدان، به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن. 400 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، 2000 كه‌سی ناوخۆیی و 159 ده‌زگای میدیایی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی چاودێری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.


خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار