محەممەد خورشید: ڕێژەی بەشداریی کەرکووک لە ڕیفڕاندۆمدا ئێکجار زۆرە
كهركووك-KDP.info- بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵکی کەرکووک لە ڕیفڕاندۆمدا ئێکجار زۆرە و ھیچ گرفتێکیش لە پڕۆسەکەدا ڕووی نەداوە و چاودێران لە نێو پڕۆسەکەدا بوون.

(د. محەممەد خورشید)، بەرپرسی لقی 3ی پارتی لە کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''خەریکە پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم بەرەو کۆتایی دەچێت، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران ئێکجار زۆرە، بەڵام خەریکی ئەوەین بزانین بە داتا ڕێژەی بەشداریکردن چەندە، تەنھا ئەوە دەڵێم، خەڵکێکی زۆر بەشدار بوون لە ڕیفڕاندۆمی سنووری کەرکووکدا و دیاریشە بڕیاری خەڵکی کەرکووک لە ڕیفڕاندۆمدا چییە و زۆرینەیان لەگەل ئەوەن بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان و ھەرێمی کوردستانیش ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ.''
(محەممەد خورشید) گۆتیشی: ''لە پڕۆسەی ڕیفڕاندۆمی ئەمڕۆدا ھیچ خروقاتێکی ئەوتۆ ڕووی نەداوە و بە چاودێریی ھەموو لایەک و دەزگەکانی ڕاگەیاندن، ڕیفڕاندۆم لە کەرکووک بە شێوەیەکی شەفاف و ئاسایی بەڕێوە چووە، ھیچ ڕێگرییەکیش ڕووی نەداوە، کە ھاووڵاتییان نەتوانن بەشداری لە پڕۆسەکەدا بکەن.''
قائید میرۆ




