٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوسه‌ری شەهید دكتۆر سلێمان: ''كوردستان دەبێـتە دەوڵەت''

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info-  هاوسه‌ری شەهید دكتۆر سلێمان دەڵێت: ''من بۆ پشتگیری لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی كوردستان هاتوومەتە شاری هەولێر و بە بەڵێیەكان ڕۆحی هاوسەرەكەم ئاسوودە دەبێت.'' جەختیشی لەوە كردەوە: ''كوردستان دەبێتـە دەوڵەت.''

(غناتا شوڵدس)، هاوسەری شەهید (دكتۆر سلێمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''من لە ئەڵمانیاوە هاتووم بۆ ئەوەی لەم جەژنەی كورداندا بەشدار بم و هانیان بدەم بۆ ئەوەی دەنگی بەڵێ سەر بكەوێت، كاتێك دەبینم كوردان بە بەڵێیەكانیان دەنگ بە ڕیفراندۆم دەدەن، وا هەست دەكەم، کە ڕۆحی هاوسەرەكەم ئاسوودە دەبێت و ئاواتە گەورەكەی (دكتۆر سلێمان) بەدی هاتووە.''

هاوسەری شەهید (دكتۆر سلێمان) جەختیشی كردەوە: ''كوردستان دەبێتـە دەوڵەت، من لە وڵاتەكەی خۆیشم بانگەشەم بۆ ڕیفراندۆم كردووە. داواشم لە وڵاتەكەم كردووە ددان بە دەوڵەتی كوردستاندا بنێت.''

(دكتۆر سلێمان) خەڵكی گوندی چلكانی شاری بینگۆلی باكووری كوردستان بوو، لە سەرەتاكانی شەری تیرۆریستانی داعشەوە لە ئەڵمانیاوە ڕووی لە هەرێمی كوردستان كرد و ئەندازیاری پووچەڵكردنەوەی مین بوو. ڕۆژی 26-10-2016 بۆمبێكی چێنراوی پێدا تەقییەوە و بە سەختی بریندار بوو، ڕۆژی 30-10-2016ش بە هۆی سەختی برینەكەیەوە شەهید بوو.

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار