٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یاوه‌رێكی بارزانیی نەمر: ئەمڕۆ پشتم حەسایەوە

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info- پێشمەرگەیەكی یاوه‌ری (بارزانی نەمر) بۆ ڕووسیا دەڵێت: ''دەبێ كورد ببێتە دەوڵەت، ئەمرۆ هەست دەكەم پشتم حەسایەوە. ئەمرۆ هەست دەكەم برینداربوونم و ئەو هەموو شەهیدەی دامان بە زایە نەچوو. ئاخر من كوردایەتیم كرد بۆ دەوڵەت، ئیدی هەزارانی تری وەك منیش هەن، هەر دەوڵەتییان دەوێت.''

(ئەبوبەكر خدر)، پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلوول و هاوسەفەری (بارزانی نەمر) بۆ ڕووسیا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''كورد دەبێ ببێتە دەوڵەت. ئەمڕۆ هەست دەكەم پشتم حەسایەوە. ئەمڕۆ هەست دەكەم برینداربوونم و ئەو هەموو شەهیدەی دامان بەزایە نەچوو. ئاخر من كوردایەتیم كرد بۆ دەوڵەت، ئیدی هەزارانی تری وەك منیش هەن، هەر دەوڵەتییان دەوێت.''

ئەو هاوسەفەرەی (بارزانیی نەمر) ئاشكرای كرد: ''كاتی خۆی (بارزانیی نەمر) و (شێخ سەعید) و (شێخ مەحموود) و چەندین کەسایەتیی دی هەر بۆ ئەم ڕۆژە تێدەكۆشان. ئێستا وا پێی گەیشتین.''

ئەو هاوسەفەرەی (بارزانیی نەمر) ڕوونیشی كردەوە: ''جوو كاتی خۆی زۆر پەرتەوازە بوون و هەریەكەی لە شوێنێك بوون، بە یەكگرتن بە مەقسەد گەیشتن و ئێستا دەوڵەتن. ئاخر خۆ كورد میللەتێكی (45) ملیۆنییە بۆ نەبێتە دەوڵەت؟ كەوایە باشترین بژاردە یەكگرتنی كوردە.''

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار