شێخ مەسعوود بەرزنجی: هەموو گیانمان برینە، باشترین بژاردە دەنگدانە بە دەوڵەتی كوردستان
هەولێر-KDP.info- (شێخ مەسعوود شێخ نووری شێخ سەعید)ـی بەرزنجی دەڵێ، ''دەنگم بە بەڵێ داوە، چونكە بە سەدانهەزار كورد لەم رێیەوە سەری دانا، ئیدی بۆچی من خوێنی ئەوان بە زایە بدەم؟!. ئێمە میللەتێكین هەموو گیانمان برینە تەنها لەبەر ئەوەی كوردین. بۆیە باشترین بژاردە دەنگدانە بە دەوڵەتی كوردستان.''
(شێخ مەسعوود شێخ نووری شێخ سەعید)ـی بەرزنجی بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگم بە بەڵێ داوە، چونكە بە سەدانهەزار كورد لەم رێیەوە سەری دانا، ئیدی بۆچی من خوێنی ئەوان بە زایە بدەم؟!. ئێمە میللەتێكین هەموو گیانمان برینە تەنها لەبەر ئەوەی كوردین. بۆیە باشترین بژاردە دەنگدانە بە دەوڵەتی كوردستان.''
گوتیشی: "(شێخ نووری)ی باوكم لەسەر ئەو بەڵێیە زیندانی كراوە و هەرچی زوڵمە لێی كراوە تا ئاستی نزیك مردن براوە، كاتێكیش ئازاد كرا، هەر بە دەست شوێنەواری ئەشكەنجەكانی رژێمی بەعسەوە دەیناڵاند. باوكم تەمەننای دەكرد ئەم رۆژە ببینێت، هەرچەندە باوكم كۆچی دوایی كردووە، بەڵام دڵنیام رۆحی لەگەڵ ئێمەیە و ئێستا فرمێسكی شادمانی و سەركەوتن دەرێژێت."
ئاماژەیشی دا: "داواكارم سەرجەم كوردستانیان یەك بگرن لەپێناو سەركەوتنی كوردستان."
سەرباز واحد




