پارێزگار، داوای پاراستنی ئارامیی كه‌ركووكی له خه‌ڵك ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركووك، داوا له خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی ده‌كات كه دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، خه‌ڵك ئارام بن و به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان، ته‌قه نه‌كه‌ن.
(نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پاریزگاری كه‌ركووك، جه‌ختی كرده‌وه كه خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه "به په‌رۆشه‌وه" به‌شداریان له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا كردووه و دڵنیایی خۆی ئاشكرا كرد كه "ده‌نگی به‌ڵێ سه‌رده‌كه‌وێت".
پارێزگاری كه‌ركووك له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا كه په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان تێیدا به‌شدار بوو، داوای له خه‌ڵك كرد دوای ده‌نگدانیان بچنه ماڵه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان، ته‌قه نه‌كه‌ن.
ئه‌و، داوای له چین و توێژه‌كان و به‌تایبه‌ت مامۆستایانی ئایینی، كه له موكه‌ببیره‌كانه‌وه داوا له خه‌ڵك بكه‌ن هێمنی شاره‌كه بپارێزن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌قه‌ی خۆشی نه‌كه‌ن.
(نه‌جمه‌دین كه‌ریم) گوتی، "خه‌ڵكی ناحه‌ز هه‌یه و ده‌یه‌وێ ئه‌و پرۆسه جوانه تێك بدات. ئارامی كه‌ركووك زۆر گرنگه و ده‌بێ نیشانی هه‌موو دنیا بده‌ین كه ئێمه هه‌میشه خوازیاری ئاشتی بووینه".
كه‌ركووك به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌ی به نه‌وت و غازه‌وه، یه‌ك له‌و ناوچه هه‌ستیارانه‌یه كه له چوارچێوه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دایه.
له عێراقی نوێ‌دا، كورد و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراقی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه، مادده‌ی 140یان له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا جێگیر كرد. به‌پێی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه ده‌بوایه چاره‌نووسی ناوچه جێناكۆكه‌كان له سێ قۆناغدا و تا كۆتایی ساڵی 2007 یه‌كلا ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاره تا ئێسته نه‌كراوه و چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه نادیاره.
كورد جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم له‌و ناوچانه، وه‌ك به‌دیلێكه بۆ قۆناغی سێی مادده‌ی 140 له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كه قۆناغی ریفراندۆمه.
(نه‌جمه‌دین كه‌ریم) له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه‌وه ده‌ڵێ، "دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه كۆ ده‌بینه‌وه و ماوه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 دیاری ده‌كه‌ین".
به هۆی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی عێراق داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی به‌غدا كرد هێز به‌ره‌و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری بجووڵێنێت.
پارێزگای كه‌ركووك له كۆنفڕانسه رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی په‌رله‌مانی به‌غدای دایه‌وه و گوتی، "بڕیاره‌كانی ئه‌وان هیچ نرخێكی نه‌ماوه. چه‌ند كه‌س له‌و په‌رله‌مانتارانه ئاماده‌ن چه‌ك هه‌ڵبگرن و بێنه كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌ری؟ ئه‌وان ته‌نیا منداڵی خه‌ڵك به‌شه‌ڕ ده‌ده‌ن".
له‌و پرۆسه‌یه‌یدا نزیك به 5 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه و ده‌توانن له 12 هه‌زار سندووقی ده‌نگدان، به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن. 400 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، 2000 كه‌سی ناوخۆیی و 159 ده‌زگای میدیایی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی چاودێری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
كاوه جه‌م




