٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەرەبەکانی سنووری مەخموور، بەشداریی بەرچاویان ھەبووە

سەرچاوە: KDP.info


مەخموور-KDP.info-  لە سنووری قەزای مەخموور ڕێژەی بەشداریکردنی ھاووڵاتییان لە پڕۆسەی دەنگداندا دڵخۆشکەرە و بەرپرسی لقی مەخمووری پارتیش دەڵێت، عەرەبەکانی سنووری مەخموور بەشداریی بەرچاویان لە ڕیفڕاندۆمدا ھەبووە.

خەڵکی مەخموور ئەمڕۆ چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن، لەبارەی پرۆسەی ڕیفراندۆمەوە، (کرمانج عەبدوڵڵا)، بەرپرسی لقی 23ی مەخمووری پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم لە سنووری قەزای مەخموور بە شێوەیەکی زۆر ئاسایی بەڕێوە دەچێت و ھەموو کاروبارەکانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە وەک خۆیان کراون، بێ ئەوەی گرفتێک ڕوو بدات، ھەر لە بەیانییەوە ھاووڵاتییانی قەزای مەخموور بە کورد و عەرەبەوە ڕوویان کردووەتە سندووقەکانی دەنگدان و بەشداریی پڕۆسەکەیان کردووە، لە ڕووی ئەمنیشەوە ھیچ کێشەیەک تا ئێستا ڕووی نەداوە، ھێزە ئەمنییەکان و ھێزی پێشمەرگە ھاوکاریی خەڵکی دەکەن بۆ ئەوەی ڕیفڕاندۆم بەڕێوە بچێت.''

(کرمانج عەبدوڵڵا) دەشڵێت: ''لە سنووری مەخموور ڕێژەی بەشداریکردن تا ئێستا زۆر بەرزە و ھاووڵاتییانی سنوورەکە وەک جەژن پێشوازی لە ڕیفڕاندۆم دەکەن و، جگە لە کورد، عەرەبەکانی مەخمووریش لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمن و ئەوانیش بەشداریی بەرچاویان ھەبووە لە پڕۆسەکەدا، پێشبینی دەکەین تا کۆتاییی پڕۆسەکە ڕێژەی بەشداریکردن زۆر بەرزتر ببێتەوە و ئەنجامەکەیشی ئاشکرایە دڵخۆشکەر دەبێت.''

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار