٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە زوممار و ڕەبیعە، ڕیفراندۆم بە ئارامی بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

 

زوممار-KDP.info- بەڕێوبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای دیجلە ڕایدەگەینێت، پرۆسەی ڕیفراندۆم لە سنووری ڕەبیعە و زوممار بەبێ کێشە و بە شێوەیەکی ئارام بەڕێوە دەچێت.

خەڵکی زوممار و ڕەبیعە ئەمڕۆ بڕیار لەسەر ناوچەکانیان دەدەن و جارێکی دیکە کوردستانیبوونی ناوچەکانیان دەسەلمێننەوە. لەو بارەیەوە، عەمید (ئاشتی کۆچەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''پرۆسەی ڕیفراندۆم لە سنووری ڕەبیعە و زممار بە شێوەیەکی زۆر باش و ئارام و بەبێ کێشە بەڕێوە دەچێت و خەڵکیش، بە کورد و عەرەب و نەتەوەکانی دیکەوە بێ جیاوازی بەشداری لە پرۆسەکەدا دەکەن و دەنگ بە سەربەخۆییی کوردستان دەدەن.''

عەمید (ئاشتی کۆچەر) گوتیشی: ''پلانێکی ئەمنیی تۆکمەش دانراوە بۆ پارێزگاریکردن لە دەنگدەران و بنکەکانی دەنگدان، بۆیە ھیچ حاڵەتێکی نەخوزراو ڕووی نەداوە.''

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار