٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی چاکسازیی تورکمان: تورکمانەکانی هەولێر و کەرکووک زۆرینەیان دەنگیان بەڵێ بووە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- سكرتێری پارتی چاكسازیی توركمان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژی سەربەخۆییی كوردستانە، هەموومان دەنگمان بە بەڵێ بووە بۆ سەربەخۆییی كوردستان، توركمانەكانی هەولێر و كەركووكیش زۆربەیان ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان كردووە و بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆییی كوردستان داوە.

(عەبدولقادر بازرگان)، سكرتێری پارتی چاكسازیی توركمان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ''ئەمڕۆ ڕۆژی سەربەخۆییی كوردستانە، هەموومان دەنگمان بە بەڵێ بووە بۆ سەربەخۆییی كوردستان، پرۆسەكە تا ئێستا زۆر بەباشی بەڕێوە دەچێت، توركمانەكانی هەولێر و كەركووكیش زۆربەیان ڕوویان لە سندووقەكانی دەنگدان كردووە و بە بەڵێ دەنگیان بە سەربەخۆییی كوردستان داوە.''

سكرتێری پارتی چاكسازیی توركمان ڕوونیشی كردەوە: ''توركمان و كورد ئەمڕۆ لەناو كەشتیەكدان، ئەگەر كورد زەرەر بكات، توركمانەكانیش زەرەر دەكەن، بۆیە داوا لە توركمانەكان دەكەین بە بەڵێ دەنگ بە سەربەخۆییی كوردستان بدەن، چونكە عێراق لە ماوەی ڕابردوودا بێ ڕەچاوكردنی پێكهاتەكان مافی هیچ پێكهاتەیەكی نەداوە و هەوڵی لەنێوبردنی هەمووانی داوە.''

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار