٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی قازی: كورد بە مەقسەد گەیشت "ڕۆحی پێشەوامان ئاسوودە كرد"

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- (عەلی قازی) كوڕی پێشەوا (قازی محەممەد) دەڵێ، ''ئەمڕۆ جەژنمانە و نەورۆزی دووەمە بۆ مێژوو، رۆحی (پێشەوا)مان ئاسوودە كرد بە دەنگەكان و بە بەڵێیەكان، ئاخر (قازی) لەمڕۆژە زیاتر چیی دی دەویست؟!''، دەشڵێ "كورد بە مەقسەد گەیشت".

(عەلی قازی) كوری پێشەوا (قازی محەممەد) لەنێو ئاپۆڕای دەنگدەرانه‌وه‌ بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هاتوومەتە نێو بنكەی دەنگدان بە دەنگدەرانی ریفراندۆم بڵێم بڵێم، پیرۆزتان بێت دەوڵەتبوون هاتە دی. ئەمڕۆ جەژنمانە و نەورۆزی دووەمە بۆ مێژوو، قەت قەت ئەو رۆژەمان لەبیر ناچێت. چ خۆشیێكە كە دەبینم خەڵك ئاوا بە گەرمی و بە ئاڵای كوردستانەوە دێن دەنگ بە بەڵی دەدەن."

(عەلی قازی) گوتیشی: "رۆحی پێشەوامان شاد كرد بە دەنگەكان و بە بەڵێیەكان، ئاخر قازی لەمڕۆژە زیاتر چیی دی دەویست؟!، كورد بە مەقسەد گەیشت."

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار