٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوایێكی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هاووڵاتیانی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکیدا داوا لە هاووڵاتیانی كوردستان دەكات، لە كاتی دەربڕینی سۆز و شادییاندا، پابەندی فەرهەنگ و بەها بەرزەكانی گەلەكەمان بن. خۆیان لە هەر جۆرە تەقەكردن و كردەوەی ناشارستانی و ئیستیفزازی و نایاسایی بپارێزن و ڕەچاوی ئارامیی شارەكان و ئاسوودەیی خەڵك بكەن.


دەقی ڕاگەیێندراوێک لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی ڕیفراندۆم داوا لە هەموو هاووڵاتیانی كوردستان دەكەین لەكاتی دەربڕینی سۆز و شادیی خۆیان پابەندی فەرهەنگ و بەها بەرزەكانی گەلەكەمان بن. خۆیان لە هەر جۆرە تەقەكردن و كردەوەی ناشارستانی و ئیستیفزازی و نایاسایی بپارێزن و ڕەچاوی ئارامیی شارەكان و ئاسوودەیی خەڵك بكەن.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
25ـی 9ـی 2017
 

هەواڵی پەیوەندیدار