سه‌رۆكی كوردستان په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه

هەولێر-KDP.info- (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و ئه‌نجامه‌كه‌ی، په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه.
بڕیاره سبه‌ینێ (سێشه‌ممه 26ی ئه‌یلوول)، (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، په‌یامێك بڵاو بكاته‌وه.
(نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له میانه‌ی كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئاشكرای كرد كه (بارزانی) په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه.
(نێچیرڤان بارزانی) گوتی، "ئه‌و په‌یامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی به‌غدا، وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێ و تێیدا باس له شێوه‌ی گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كرێ".
سه‌رۆكوه‌زیران له میانه‌ی قسه‌كانیدا، ره‌خنه‌ی له دوالێدوانی (حه‌یده‌ر عه‌بادی)ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گرت و جه‌ختی كرده‌وه، كه قووڵاییی ستراتیژیی داهاتوویان، دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت.
كاوه جه‌م




