٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تۆڕی شەمس: تا ئێستا هیچ پێشێلکاری و سەرپێچییەک ڕووی نەداوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- (هۆشیار مالۆ) دەڵێت، تا ئێستا هیچ پێشێلكاری و سەرپێچییەكی وا نەبووە كە كاریگەری لەسەر ئەنجامەكانی ئەم ڕیفراندۆمە هەبێت. تەنیا چەند شتێكی سادە هەن، وەك دواكەوتن لە كردنەوەی بنكە، یان ئامادەنەبوونی فەرمانبەری هەندێك بنكە.
 
(هۆشیار مالۆ)، ئەندامی تۆڕی شەمس بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێمە وەك تۆڕی شەمس پێكهاتووین لە (1300) چاودێر، لەگەڵ (42) چاودێری نێودەوڵەتی، جیا لەمانەش (12) شارەزای بیانیمان لەگەڵە و یارمەتیمان دەدەن لە نووسینەوەی ڕاپۆرتەكانمان و كۆكردنەوەی داتاكان.''
 
(مالۆ)  گوتی: ''تا ئێستا هیچ پێشێلكاری و سەرپێچییەكی وا نەبووە كە كاریگەریی لەسەر ئەنجامەكانی ئەم ڕیفراندۆمە هەبێت. تەنیا چەند شتێكی سادە هەن، وەك دواكەوتن لە كردنەوەی بنكە، یان ئامادەنەبوونی فەرمانبەری هەندێك بنكە، بەڵام ئەمانە شتێكی ئەوتۆ نین و كاریگەرییان لەسەر دەنگەكان نابێت و سەرپێچیی زۆر نین.''
 
ئەو ئەندامەی تۆڕی شەمس بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكان ئاشكرایشی كرد: ''ئەمڕۆ (5) ڕاپۆرتمان دەبێت لەسەر پرۆسەكە، دواتر ڕاپۆرت بە وڵاتان  و لایەنە پێوەندیدارە جیهانییەكان دەدەین.''
 
سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار