دەنگدەران: دەنگمان (بەڵێ)یە، بۆچی ئێمهش نەبینە خاوەن دەوڵەت

هەولێر -KDP.info- دەنگدەران بە بەڵێ دەنگ دەدەن و دەڵێن، دەوڵەتی كوردستانمان دەوێت و هیچ خێرێكمان لە عێراق نەبینیوە.
(سامان باپیر)، مامۆستا لە شاری هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''دەنگم بە بەڵێ داوە بۆ سەربەخۆییی كوردستان، چونكە ئێمە میللەتێكین خاوەن ڕابردوویەكی تاڵی سەد ساڵەین لەگەڵ عێراقدا.''
ڕوونیشی كردەوە: ''عێراقی نین و بەزۆر كراوینەتە عێراقی، بەبێ ئەوەی پرسمان پێ كرابێت، ئێستاش بە دەنگی خۆمان لێی جیا دەبینەوە.''
دەنگدەرێكی تریش، (ژیان یونس)، فەرمانبەر لە شاری هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''دەنگم بە بەڵێ داوە، چونكە دەمەوێت داهاتووی نەوەكانمان لە هی ئێمە باشتر بێت. ئاخر من چ خێرێكم لە عێراق دیوە؟ بۆچی منیش نەبمە خاوەن دەوڵەت، وەك هەر نەتەوەیەكی تر.''
جەختیشی كردەوە: ''دڵنیام دەنگی بەڵێ ڕێژەكەی لە سەدی سەد نزیك دەبێت. بێگومانیش بە خەونە گەورەكەمان دەگەین كە سەربەخۆیییە.''
(هەوراز محەمەد)یش، كاسبكار لە شاری هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''دەنگم بە بەڵێ داوە، بڕواشم وایە ئەوەی دەنگ بە بەڵێ نەدات، خیانەت لەگەل و خاك و شەهیدی خۆی دەكات. ئەگەر بە سەربەخۆییی خۆمان ڕازی نەبین، بەچی ڕازی بین.''
ئاماژەیشی دا: ''بە دڵ و بە گیان و بە خوێن ئامادەین، وەك چۆن دەنگمان داوە، ئاواش بەرگری لە كوردستان بكەین.''
سەرباز واحد




