٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خورماتوو.. جگە لە کورد خەڵکێکی زۆری عەرەب و تورکمان دەنگیان (بەڵێ)یە

سەرچاوە: KDP.info
 
خورماتوو-KDP.info-  قایمقامی شارۆچكه‌ی خورماتوو دەڵێت، پرۆسەی ڕیفراندۆم لە سنووری خورماتوو زۆر بەئارامی بەڕێوە دەچێت و جگە لە کورد ژمارەیەکی زۆری خەڵکی عەرەب و تورکمان بەشداری لە پرۆسەکەدا دەکەن.
 
(شەلال عەبدول) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لە سنووری شارۆچكه‌ی خورماتوو ھاوشێوەی ناوچەکانی دیکە لە بەیانییەوە پرۆسەی ڕیفراندۆم دەستی پێ کردووە و تا ئێستاش پرۆسەکە بێ گرفت و بە ئارامی بەڕێوە دەچێت و خەڵکیش زۆر بە دڵخۆشییەوە دەنگی خۆیان دەدەن.''
 
قایمقامی شارۆچكه‌ی خورماتوو گوتیشی: ''لە سنووری شارۆچكه‌ی خورماتوو ٢٢ بنکەی دەنگدان ھەیە و لە ھەموو بنکەکاندا دەنگدان بە ئارامی بەڕێوە دەچێت و خەڵکیش پۆل پۆل بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەچن، بۆ ئەوەی دوزخورماتووش بێبەش نەبێت لە سەربەخۆییی کوردستان.''
 
(شەلال عەبدول) گوتیشی: ''جگە لە ھاووڵاتیی کورد، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی عەرەب و تورکمانیش بەشدارییان لەو پرۆسەیەدا کردووە و دەیانەوێت خورماتوو بەشێک بێت لە ھەرێمی کوردستان.''
 
بڵند ئیبراھیم 
 

هەواڵی پەیوەندیدار