كۆمسیۆن بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی ده‌نگدان له كه‌لار له‌سه‌ر خه‌ته

هه‌ولێر-KDP.info- كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، له‌سه‌ر خه‌ته بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی به‌شێك له ده‌نگده‌رانی شارۆچكه‌ی كه‌لار. له بنكه‌یه‌كی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌دا، ته‌نیا هه‌زار و 500 كارتی ده‌نگدان هه‌یه، به‌ڵام نزیكه‌ی 13 هه‌زار كه‌س به‌نیازن له‌و بنكه‌یه‌دا ده‌نگ بده‌ن.
له بنكه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی كه‌لاردا، خه‌ڵك له سه‌عات 8ی به‌یانییه‌وه له پشت ده‌رگا داخراوه‌كانن و له‌لایه‌ن نوێنه‌ری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی كوردستانه‌وه پێیان راگه‌یاندراوه، كه ته‌نیا هه‌زار و 500 كارتی ده‌نگدانیان هه‌یه و ناتوانن زیاتر له‌و ژماره‌یه، له‌و بنكه‌یه‌دا خه‌ڵك ده‌نگ بدات.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، روونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و بنكه‌یه تایبه‌ت كراوه به كه‌سانی پیر و په‌ككه‌وتوو و پێویسته خه‌ڵكانی دیكه بچنه شارۆچكه‌ی خانه‌قین و له‌وێ ده‌نگ بده‌ن.
(شێروان زرار) گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان له‌سه‌ر خه‌تن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه.
ئه‌و، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ،" ئێستا ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمسیۆندا كۆبوونه‌وه بكه‌ین و كێشه‌ی 11 هه‌زار و 500 ده‌نگده‌ری شارۆچكه‌ی كه‌لار چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
شارۆچكه‌ی كه‌لار یه‌ك له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
له‌و پرۆسه‌یه‌یدا نزیك به 5 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه و ده‌توانن له 12 هه‌زار سندووقی ده‌نگدان، به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن. 400 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، 2000 كه‌سی ناوخۆیی و 159 ده‌زگای میدیایی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی چاودێری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
كاوه جه‌م




