ئهم چاودێریه نێودهوڵهتیه، شەرعیەت دانە بەپڕۆسەی ریفراندۆم

هەولێر-KDP.info- سەرکی ئەنجوومەنی باڵای رێکخراوە ناحکوومیەکان لەھەرێمی کوردستان دهڵێ، بەپێی گوتەی چاودێرانمان لەھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەبێ کێشە بەرێوەدەچێت.
(د. عەدنان ئەنوەر بەگ) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "پرۆسەی دەنگدان لەبەیانیەوە دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەپێی گوتەی چاودێرانمان لەھەموو ناوچەکان پرۆسەکە بێ کێشە و گرفت و بەئارامی بەرێوەدەچێت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای رێکخراوە ناحکوومیەکان لە ھەرێمی کوردستان گوتیشی، "٤٠تیمی بیانی و زیاتر لە١٥٠چاودێر و ژمارەیەکی کەسایەتی سەربەخۆیی وڵاتان، کە ناودارن چاودێری پرۆسەکە دەکەن ئەمەش خۆی لەخۆیدا شەرعیەت دانە بەپرۆسەی ریفراندۆم.
(عەدنان ئەنوەر) دهشڵێ، "ئەوەی ئێمە تێبینیمان کردبێت خەڵکێکی زۆر بەرەوسندوقەکانی دەنگدان دەچن و دەنگی خۆیان دەدەن، ئهوهش ئهوه دهردهخات کە کوردستانیان چەندە تامەزرۆی سەربەخۆیین.
بڵند ئیبراھیم




