ڕێکخراوە ناحکوومییەکان: ڕیفراندۆم بەبێ کێشە بەڕێوە دەچێت

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی ھەرێمی کوردستان گوتی، بە پێی گوتەی چاودێرانمان لە ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەبێ کێشە بەڕێوە دەچێت.
ئێستا پرۆسەی سەربەخۆییی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا بەبێ کێشە دەڕواتە ڕێ، هەروەک (د. عەدنان ئەنوەر بەگ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پرۆسەی دەنگدان لە بەیانییەوە لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەستی پێ کردووە و تا ئێستاش بە پێی گوتەی چاودێرانمان لە ھەموو ناوچەکاندا پرۆسەکە بەبێ کێشە و گرفت و بە ئارامی بەڕێوە دەچێت.''
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت: ''٤٠ تیمی بیانی و زیاتر لە١٥٠ چاودێر دەبن و ژمارەیەک کەسایەتیی سەربەخۆی وڵاتان، کە ناودارن، چاودێریی پرۆسەکە دەکەن، ئەمەش خۆی شەرعییەتدانە بە پرۆسەی ڕیفراندۆم.''
(د. عەدنان ئەنوەر بەگ) گوتیشی: ''ئەوەی ئێمە تێبینیمان کردبێت، خەڵکێکی زۆر بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەچن و دەنگی خۆیان دەدەن، کە دیارە کورد چەندە تامەزرۆی سەربەخۆیییە.''
بڵند ئیبراھیم




