کەرکووکییەکان بە حەماسەوە و له كهشێكی ئارامدا ڕوویان دەنگ دهدهن

کەرکووک-KDP.info- جەماوەری کەرکووک بە حەماس و ئارامییەوە ڕوویان کردووەتە سەر سندووقی دەنگدان و بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووکیش دەڵێت، ئەمنییەتی کەرکووک پارێزراوە.
بە گوێرەی زانیاریی پەیامنێری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەماوەری کەرکووک بە حەماسەوە ڕوویان کردووەتە سەر سندووقی دەنگدان و دڵخۆشن، کە ئەمڕۆ چارەنووسی شارەکەیان دیاری دەکەن.
عەمید (سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیان: ''ھێزەکانی ئەمنی لە شاری کەرکووک و دەورووبەری ڕێوشوێنی ئەمنیی توندیان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی لە کەرکووک پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم بە ئارامی بەڕێوە بچێت و ھاووڵاتییان بتوانن بەشداری لە پڕۆسەکەدا بکەن، ھێزەکانمان بەسەر بنکەکانی دەنگدان و گەڕەک و قەزا و ناحیەکاندا دابەش کراون، دڵنیایی دەدەینە، خەڵکی کەرکووک بچن بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان و پارێزگارییان لێ دەکەین، خۆشبەخاتە ئەمڕۆ تا ئێستا ھیچ شتێکی ئەوتۆ ڕووی نەداوە و زۆر بە ئارامی بەڕێی دەکەین.''
(سەرحەد قادر) دەشڵێت: ''چونکە مانگی موحەرەمە چالاکیی دیکەش بەو بۆنەیەوە لە کەرکووک دەکرێت، لەبەر ئەوە بۆ ئێمەی ھێزەکانی ئەمنی زۆر گرنگە ھەردوو پڕۆسەکە بپارێزین. ھێزەکانی پۆلیس شەوی ڕابردوو دوو داواکراویان دەستگیر کردووە، کە پێشتر لە لایەن ھێزی ئەمنییەوە داوا کرابوون و سەر بە گرووپی داعشن. ھێزەکانمان چاوکراوەن تا پڕۆسەکە کۆتایی دێت.''
قائید میرۆ




