نه‌جمه‌دین كه‌ریم: کەرکووک ئارامە و دەچینە قۆناخێکی نوێوە..ژیانێکی بەختەوەر بۆ پێکهاتەکان دابین دەکەین

کەرکووک-KDP.info- (نه‌جمه‌دین كه‌ریم)، پارێزگاری كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌یدا پێكه‌وه به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه له بنكه‌یه‌كی ده‌نگدانی شاری كه‌ركووك به‌شداریی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانیان كرد و ده‌نگیان دا.
دوای ده‌نگدانه‌كەی له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان گوتی: ''ئه‌مڕۆ ڕۆژێكه له ژیانی هه‌مووماندا و لەبیرمان ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێ بۆ نه‌وه‌كانمانی باس بكه‌ین، كه یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دانرا.''
پارێزگاری كه‌ركووك له پێناو كوردستانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا، داوای له سه‌ر‌جه‌م خه‌ڵكی پارێزگاكه و كوردستان كرد، به‌شداریی پرۆسه‌كه بكه‌ن.
پارێزگاری کەرکووک گوتیشی: ''سبه‌ینێ ده‌وام ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و ده‌چینه قۆناغێكی نوێوە و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئارام و به‌خته‌وه‌ر بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان دابین بكه‌ین.''
پارێزگاری كه‌ركووك ڕایشیگه‌یاند: ''كه‌ركووك ئارامه و خه‌ڵكی كه‌ركووك له ئارامیدان و هیچ مه‌ترسییه‌ك نییه.''




