٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: هاووڵاتییانی شارەکە پۆل پۆل بەرەو بنکەکانی دەنگدان دەچن

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ کارێکی نەخوازراو ڕووی نەداوە و هاووڵاتییانی سلێمانیش پۆل پۆل بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەڕۆن.

نەقیب (سەرکەوت ئەحمەد)، گوتەبێژی بەڕێوابەرایەتیی پۆلیسی شاری سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ''چەند ڕۆژێکە وەک هێزەکانی پۆلیسی شاری سلێمانی دەستمان کردووە بە ئامادەسازی، لە پێناو باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی ڕیفراندۆمدا و هێزەکانمان چ لە ناو شار و چ لە بنکەکاندا ئامادەن و، خۆشبەختانە هیچ گرفتێک ڕووی نەداوە.''

لەمەڕ چوونی هاووڵاتییانی شارەکەش بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان، ناوبراو گوتی: ''هاووڵاتییانی شاری سلێمانی پۆل پۆل بەرەو بنکەکانی دەنگدان دەچن، تاوەکو لەم پرۆسە نیشتمانییەدا بەشداری بکەن.''

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار